سلێمانی.. لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون ئاگر کەوتەوە

سلێمانی.. لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون ئاگر کەوتەوە
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی (کوردستان 24) کاتژمێر ١:٣٠ی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە یەکێک لە شوقەکانی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی ئاگر کەوتووەتەوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئاگرەکە لە نهۆمی ١١ی یەکێک لە شوقەکانی نیشتەجێبوون کەوتووەتەوە و لەلایەن هێزەکانی فریاکەوتن و بەرگریی شارستانی سلێمانییەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە.

هەتا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتەنەوەکە دیار نییە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و تەنیا زیانی مادی بەر ئەو ماڵە کەوتووە.

لەمبارەوە دیار ئیبراهیم گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاشکرای کرد: "کە هەتا ئێستا هۆکاری سەرەکیی ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە، بەڵام ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام هێشتا هەر دووکەڵ لە شوێنەکە هەڵدەستێت".












باسنيوز



Top