فڕۆكەی هاوپەیمانان لە سنووری خورماتوو كۆمەڵێک چەكداری داعشیان کردە ئامانج

فڕۆكەی هاوپەیمانان لە سنووری خورماتوو كۆمەڵێک چەكداری داعشیان کردە ئامانج
ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای عێراق لە سنووری خورماتوو تەرمی سێ چەكداری داعشیان دۆزرایەوە، پۆلیسیش دەڵێت فرۆكەی هاوپەیمانان بۆردومانی كردوون.

لەمبارەوە عەلی حەیدەر، ئەفسەری سوپای عێراقی لە سنووری ئامرلی، رایگەیاند: لە گوندی "زەرگە"ی سەر بە خورماتوو، ئەمڕۆ پێنج شەممە 14/5/2020 تەرمی 3 چەكداری داعش لەلایەن هێزەكانی سوپاوە دۆزرایەوە."

گوتیشی: "ناسنامەی ئەو چەكدارانە نەزانراوە و نەناسراونەتەوە."

هەر لەمبارەوە عەمید عەلی حوسێن، بەڕیوەبەری بنکەی پۆلیسی خورماتوو، سەرباری پشت راستكردنەوەی هەواڵەكە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ئەو سێ چەكدارەی داعش بە بۆرودمانی فڕۆكەی هاوپەیمانان كوژراون و شەوی رابردوو بە خەستی بۆردومان كراون."














باسنیوز



Top