له كه‌ركووك سێ كه‌س به‌هۆى ته‌قینى غازه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا
عه‌لی موته‌شه‌ر، جێگری به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك، ڕایگه‌یاند: "پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14/5/2020، له گه‌ڕه‌كی (عه‌ده‌ن)ى كه‌ركووك، له نانه‌واخانه‌یه‌كدا غازێك ته‌قییه‌وه و ئاگرى گرت".
گوتیشی: "به‌داخه‌وه به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، زیانی زۆر به‌ر نانه‌واخانه‌كه كه‌وتووه و تیمه‌كانى به‌رگریی شارستانیش له لێكۆڵینه‌وه‌دان.
باس‌نیوز
