لە ڕێگەی پلانێکەوە کوالێتی خۆراکی ھاوردەکراو بەرز دەکرێتەوە

لە ڕێگەی پلانێکەوە کوالێتی خۆراکی ھاوردەکراو بەرز دەکرێتەوە
بریکاری وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕای گەیاند لەڕێگەی پلانێکەوە دەیانەوێت کوالێتی خۆراکی ھاوردەکراو بەرز بکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش کاری پێویستیان ئەنجام داوە.

لەمبارەوە سەروەر ھاواری، بریکاری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆردی سەلامەتی و سەرپەرشتیاری خۆراک بە ئامانجی باشترکردنی کوالێتی خۆراکی ھاوردەکراو پێک ھێندراوە، بۆ ئەو مەبەستە لەڕێگەی پلان و بەرنامەکی وردە دەمانەوێت ئەو ئامانجە بپێکین".

سەروەر ھاواری کە ھاوکات ئەندامی بۆردی سەرپەرستی و چاودێری خۆراکیشە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، گوتیشی: "لە ماوەی قۆناغی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا خواستی ھاووڵاتییان لەسەر خۆراک و پێویستییەکانی خواردن بە ڕێژەی ٥٠٠% زیادی کردبوو، بەڵام بەھۆی ئەو ڕێوشوێنانەی لە کڕینی خۆراک و قسەکردن لەگەڵ کۆمپانیا بیانی و ناوخۆییەکان لە ھاوردەکردنی خۆراک گرتمانە بەر توانیمان تەواوی خواستەکە پڕ بکەینەوە و کۆگا و عەمبارەکاتی خۆراک بە شێویەکی تەندروست پڕ بکەین لە خۆراک بە شێوەیەک خواستەکەمان ھێنایە خوارتر لە٥٠%".

سەروەر ھاواری ئاماژەی بەوەش کرد: بەدەر لەوە چاودێریی جۆر و بڕی بەشە خۆراکیی ھاووڵاتیانیش دەکەن، لەو ڕووەوە قسەیان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بارزگانیی عێراق کردووە و بەختەوەرانە ئەنجامی ئەرێنی ھەبووە و ماوەی چەند مانکێگە بڕ و جۆری بەشە خۆراکەکە بە بەراورد بە پێشوو زۆر باشتر بووە".












باسنیوز



Top