لیژنەی یاسایی ڕاپۆرتی کۆتایی دایە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
لەمبارەوە سارا دڵشاد ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان، راگەیاند: "لیژنەی یاسایی راپۆرتی کۆتایی لەبارەی پێشنیازە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی پێشنیاز و پرۆژەیاسا تەواو کردووە و ڕادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کرد.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئامادەکراوە، ماوەی پێشکەشکردن و پێشنیازی یاسا بۆ٣٠ رۆژی دیکە درێژ کراوەتەوە.
بڕیاریشە لە دانیشتنی داھاتووی پەرلەماندا بخرێتە دەنگدانەوە.
باسنیوز
