لە راپەڕین عەلوەکان پێشێلی بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ دەکەن
کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: "لەمیانی بەدواچونێکیاندا بۆ عەلوەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دەرکەوت کە خاوەن عەلوەکان حمولە لەو جوتیارانە وەردەگرن کە بەرھەمەکانیان دەبنە عەلوەکان".
گوتیشی: "ئەو کارەی خاوەن عەلوەکان پێچەوانەی بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە کە وەرگرتنی حمولەی لە جوتیاران قەدەغەکردبوو".
ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسی ئەوەشی کرد، کە لەپێناو کۆتایی ھێنان بەو دیاردەیەو چاسەری ڕیشەیی و گەڕانەوەی مافی جووتیاران، لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکەنەوە.
باسنیوز
