بەڕێوەبەری كشتوكاڵی هەریر: لە سنوورەكەمان زیاتر لە 75 هەزار دۆنم زەوی کراوەتە گەنم

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی هەریر: لە سنوورەكەمان زیاتر لە 75 هەزار دۆنم زەوی کراوەتە گەنم
ئەمساڵ جووتیارانی سنووری ناحیەی هەریر، سەر بە قەزای شەقڵاوە بە شێوەیەكی بەرچاو روویان كردووەتە داچاندنی گەنم و دانەوێڵە.

لەمبارەوە فەریق حەسەن، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی هەریر، رایگەیاند: "بە شێوەیەكی گشتی ئەمساڵ جووتیارانی سنوورەكەمان بە شێوەیەكی بەرچاو ڕوویان كردووەتە بەرهەمهێنانی كشتوكاڵ و یەك لەو بەرهەمانەش داچاندنی گەنم و جۆ و دانەوێڵەیە، كە بەپێی سەرژمێرییەكانمان زیاتر لە 75 هەزار دۆنم زەوی لەلایەن جووتیاران بە گەنم داچێندراوە".

فەریق حەسەن، ڕاشیگەیاند: "ئێمەش وەك بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی هەریر، بەپێی ئەو ئیمكانیاتەی لەبەردەستمانە، هاوكاریی جوتیارانی سنوورەكەمان دەكەین و زیاتر هانیان دەدەین لەسەر ئەوەی ڕوو لە بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی بكەن".

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی هەریر، ئەوەشی ئاشكرا كرد: "ئێستا جووتیارانی دەڤەرەكە لەسەر چۆنیەتیی بەرهەمهێنانی كشتوكاڵ لە هەموو وەرزەكاندا شارەزایی باشیان پەیدا کردووە، ئەوەش بۆ بووژانەوەی ئابووریی وڵاتەكەمان، كاریگەریی باشی دەبێت".










باسنیوز



Top