پەنابەرێکی کورد لەکاتی مەلەوانیدا لە یۆنان خنکا

پەنابەرێکی کورد لەکاتی مەلەوانیدا لە یۆنان خنکا
سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، خنکانی گەنجێکی دانیشتووی قەزای چەمچەماڵی لە کاتی مەلەوانی لە دورگەیەکی یۆنان ڕاگەیاند.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگا لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەرانی هەرێمی، ڕايگەیاند "ئێوارەی ١٠/٥/٢٠٢٠ گەنجێکی کوردی دانشتووی قەزای چەمچەماڵ بەناوی (ڕاڤیار عوسمان) لەکاتی مەلەکردندا لە دورگەی خیۆسی وڵاتی یۆنان خنکاوە".

گوتیشی "کەسوکاری ئەو گەنجە کوردە پەیوەندییان بە دەزگای لووتکەوە کردووە بەمەبەستی پشتڕاستکردنەوە ئەو ھەواڵەی لەلایەن ھاوڕێکانییەوە پێیان دراوە و دوای بەدواداچوونەکانی نوێنەری دەزگای لووتکە لە وڵاتی یۆنان (شێخ حسێن حەمەساڵح) دەرکەوتووە کە ناوبراو لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی خۆی، روویان لە بەنداوی "خیۆس" کردووە بەمەبەستی گەشتکردن و مەلەوانی، ڕاڤیار چەند مەترێک لە هاوڕێکانی دوور دەکەوێتەوە بەھۆی وەستانی دەماری قاچییەوە دەستبەجێ خنکاوە".

ئاماژەی بەوەش دا: "کەسوکاری ناوبراو داواکارییان ئاڕاستەی دەزگای لووتکە کردووە بەمەبەستی گەڕانەوەی تەرمەکەی و لەلایەن نوێنەرایەتی دەزگای لووتکەوە (حجز) لەسەر تەرمی ناوبراو دانراوە تا لەوێ بە خاک نەسپێردرێت و لەکاتی ئاساییبوونەوەی گەشتە ئاسمانییەکان تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە ھەرێمی کوردستان".











باسنيوز




Top