به هه‌ماهه‌نگى ئاژانسى كۆیكاى كۆری ، هه‌ریه‌ك له رێكخراوانى نیدا و (كاك)ى خێرخوازى هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى دابه‌ش كردنى سه‌له‌ى خۆراك به‌رێوه‌چوو
له ژێر چاودێری و ئاماده بوونى به‌رێز كیم بیونگ گوان به‌رپرسی ئاژانسی كۆیكاى كۆری بۆ هاوكاری نێو ده‌وڵه‌تى سه‌ر به وڵاتى كۆریاى باشور و به سه‌رپه‌رشتى كۆمه‌ڵه‌ى (كاك) و به‌هاوكاری رێكخراوى نیداى خێرخوازى ، هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى دابه‌ش كردنى كۆمه‌ك و هاوكاری به سه‌ر هه‌ژاران و ئه‌وانه‌ى كه پێویستیان به كۆمه‌ك بوو .
جێى باسه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته 500 خانه‌واده‌ى هه‌ژارانى سنوری پارێزگاى هه‌ولێر گرته‌وه كه به مه‌به‌ستى كه‌م كردنه‌وه‌ى ئه‌رك و بارگرانى له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ساته وه‌ختى بڵاو بوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆڕۆنا و مانه‌وه‌ى خه‌ڵك له‌ماڵه‌كانیان ، كه ئه‌م ڤایرۆسه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌بووه بۆ سه‌ر ئابوری ته‌واوى جیهان ، هه‌ر یه‌ك له رێكخراوه‌كانى نیداى خێرخوازى كه به سه‌ر په‌رشتى فه‌ره‌یدوون عوسمان ئه‌حمه‌د و رێكخراوى (كاك) به‌سه‌رپه‌رشتى حاكم سه‌ردار یاسین ، له ماوه‌ى بڵاو بوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆڕۆنا ، گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تى خێرخوازى له سنوری پارێزگاى هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو ، كه ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى گرته‌وه بار‌و دۆخیان به‌هۆی كه‌ره‌نتین شڵه‌ژابوو ..
