كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە
سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییانەی لە ئێرانن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە.
بەشی ڕاگەیاندنی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، لە پەیجی تایبەتیی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبوك) ئاگادارییەكیان بۆ ئەو هاووڵاتییانە بڵاو كردەوە كە خەڵكی هەرێمی كوردستان، بەڵام بەهۆی رێكارەكانی خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا و داخرانی سنوورەكان، تاكوو ئێستا لە ئێران ماونەتەوە.
لە ئاگادارییەكەد چەند ژمارە موبایلێكیان بڵاو كردۆتەوە، بۆ ئەوە ئەگەر ئەو هاووڵاتییانە بیانەوێت بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، لەڕێگەی ئەم ژمارە موبایلانەوە دەتوانن پەیوەندی بە بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە بكەن تاكوو ڕەزامەندی و ڕێگەپێدانی گەڕانەوەیان لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ وەربگرن.
دەقی ئاگادارییەكە
دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران ئاگاداری ھەموو هاوولاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە کە بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخرانی سنور لە وولاتی ئێران ماونەتەوە، بۆ تۆمار کردنی ناوەکانیان بۆ گەڕانەوە بۆ کوردستان پەیوەندیی بەم ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوەی (بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران) بکەن تاکوو ڕەزامەندی و ڕێگەپێدانی وەزارەتی ناوخۆیان بۆ وەربگرین.
07504459178
07504643929
07504736672
07507422424
00989928519987
ڕاگەیاندنی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران
باسنیوز
