مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندی حکوومەت بۆ بەغدا کۆدەبێتەوە

مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندی حکوومەت بۆ بەغدا کۆدەبێتەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندەکەی حکوومەت کە سەردانی بەغدایان کردبوو، کۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەو شاندەی حکوومەت کۆببێتەوە کە هەفتەی ڕابردوو سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقیان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە گفتوگۆیان کرد.

لەمبارەیەوە کەناڵی (کوردستان ٢٤) بڵاوی کردەوە کە لەو کۆبوونەوەیەدا ئەنجامی گفتوگۆ و دانوستانەکانی ئەو شاندە تاوتوێ دەکرێت.

شاندەکە بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت و بەشداریی ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسانی باڵای ئەنجوومەنی وەزیران، چەند جارێک سەردانەکەیان ئەنجام داوە و لەگەڵ چەندان بەرپرسی باڵای عێراقی کۆبوونەتەوە لەبارەی کێشەکانی مووچە و بودجە و نەوت لە نێوان هەولێر و بەغدا.











باسنيوز



Top