وه‌زاره‌تى شاره‌وانى: هەڵمەتی ڕازاندنەوەی شاری هەولێر بەردەوامە
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/5/2020، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لە ماوەی كەرەنتیندا، هەڵمەتێكی فراوان بۆ ڕازاندنەوەی شاری هەولێر بە سەدان هەزار گوڵ و نەمام ڕاگەیەندرا و بە چەند قۆناغێك هەڵمەتەكە لە چەند شوێنێك بەڕێوە چوو و ئێستاش هەڵمەتی ڕازاندنەوەی شاری هەولێر بەردەوامە".
باس له‌وه‌ش كراوه: "بۆ زیاتر بایەخدان بە ڕازادنەوەی شاری هەولێر بە گوڵی جۆراوجۆر جارێكی دیكەش تیمی سەر بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، هەڵمەتی دیكەی چاندنی گوڵی لە چوارچێوەی هەڵمەتە فراوانەكەدا بەڕێوە برد".
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، گوڵەكان لە نەمامگەی نموونەیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكان بەرهەم هێنراون، كه بۆ رازاندنەوەی شەقام و پارک و باخچە و دوورگە ناوەندییەکان و شوێنە گشتییەکانی شاری هەولێرن.
باسنيوز
