له ئێران 45 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/5/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ ی یه‌كشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 45 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، شه‌ش هه‌زار و 685 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 683 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 109 هه‌زار و 286 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 87 هه‌زار و 422 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
