هەولێر.. دوو کەس بەهۆی مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران
لەمبارەوە ڕائید هۆگر عەزیز گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە:" دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر كەسێكی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) دەستگیر كرد، ئەمڕۆ یەکشەممە دانی بەوەدا نا كە ماددەی هۆشبەری لە بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان كڕیوە".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە: "دوای لێكۆڵینەوەیەكی چڕ، بە پلانێكی ورد توانرا بازرگانەكەی ماددە هۆشبەرەكان بە ناوی (ج.خ.ف)، و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەر لە یاسای سزادان، دەستگیر بكرێت".
باسنيوز
