زانیارى له‌باره‌ى كاركردنى تا‌كسی به‌شێوه‌ى تاك و جووت بڵاو ده‌كرێته‌وه
فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر ڕايگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ناو‌خۆ له‌پێناو سه‌لامه‌تیى گیانى هاووڵاتییان و شوفێرانى تا‌كسى له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد، كه كاركردن به تا‌كسى به‌شێوه‌ى تاك و جووت بێت و شوفێرانى ته‌كسى به‌م به‌رنامه‌یه كاریان ده‌كرد، تا ئێستاش بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سیسته‌مى تاك و جووتى ته‌كسی نه‌دراوه".
جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه، پێویسته شوفێرانى تا‌كسى به بڕیارى كاركردن به‌شێوه‌ى سیسته‌مى تاك و جووت پابه‌ند بن، تا ئه‌و كاته‌ى وه‌زاره‌تى ناو‌خۆ بڕیارى نوێ له‌باره‌ى كاركردنى شێوازى تا‌كسییه‌كان ده‌دات.
باسنيوز
