ڕێکارەکانی کردنەوەی مزگەوتەکان ده‌خرێنه‌ ڕوو

 ڕێکارەکانی کردنەوەی مزگەوتەکان ده‌خرێنه‌ ڕوو
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروبارى ئایینیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زانیاریى له‌باره‌ى ڕێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

نەبەز ئێسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروبارى ئایینی، ڕاگەیاند: "کەمێکی دیکە ڕێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی و ئەوقافی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەگاتە دەستمان و ڕێکارەکان ڕادەگەیەنین".

لەبارەی ڕێکارەکان بۆ کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتى: "دەبێت نێوان نوێژخوێنان لە مەترێک زیاتر بێت و ھەموو کەسێکیش بەرماڵی پێبێت بۆ نوێژکردن و لەماڵەوەش دەستنوێژ ھەڵبگیرێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو: "وتاری ڕۆژی ھەینی کورت بێت و لە 10 دەقە زیاتر نەبێت، هه‌روه‌ها نابێت بە ھیچ شێوەیەک ماچ و لەباوەشکردن و تەوقەکردن ھەبێت".

لە بارەی کاتی کردنەوه‌ى مزگه‌وته‌كان، نه‌به‌ز ئیسماعیل ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا: "تا ئێستا له‌سه‌ر كاتى كردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌كان بڕیار نه‌دراوه‌".









باسنیوز
Top