ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان :ئێستا سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له نێوان شاره‌كانى هەرێمی كوردستان هه‌ڵبگرین
کەمێک لەمەوبەر ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند: ”ئێستا سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له نێوان شاره‌كانى هەرێمی كوردستان هه‌ڵبگرین، هه‌رچه‌نده پارێزگاره‌كانى كورستان، پێشنیارى ئه‌وه‌یان كردووه كه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له نێوان شاره‌كانى كوردستان هه‌ڵبگیرێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ڕاگه‌یاندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه، ڕه‌نگه هه‌وڵه‌كانمان به ئاڕاسته‌ى ئه‌وه بڕوات كه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له نێوان شاره‌كاندا نه‌مێنێت، چونكه خۆشبه‌ختانه ئێستا مه‌ترسییه‌كانى ڤایرۆسی كۆرۆنا كاڵ بووه‌ته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش ڕێگه‌مان پێ ده‌دات قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ هه‌ڵبگرین".
باسیشی لەوە کرد کە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ له نێوان شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆى هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له شارێكه‌وه بۆ شارێكى دیكه بڵاو نەبێتەوە، ئه‌وه‌ش جێگاى دڵخۆشى بوو، چونكه ڤایرۆسه‌كه ڤایرۆسێك نه‌بوو له شارێكه‌وه بچێته شارێكى دیكه، ئه‌وانه‌شى كه هه‌بوو، حاڵه‌تى لۆكاڵى بوون، یان ئه‌و كه‌سانه بوون له كهرهنتینهدابوون یان بهركەوتهیان له‌گه‌ڵ كه‌سانى دیكه‌دا هه‌بووه و له گەشتی ده‌ره‌وه‌ى وڵات گه‌ڕابوونه‌وه، به‌ڵام ئێمه توانیمان به هاوكاریی هه‌موو لایه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه‌دا زاڵ بین و سه‌رچاوه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌مان لێ بزر نه‌بێت".
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: "هه‌رچه‌نده تاكو ئێستا چاره‌سه‌رى ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌رێمى كوردستان، كه‌مترین زه‌ره‌رى ئه‌و ڤایرۆسه‌ى به‌ركه‌وتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕێوشێنهكانى ئێمه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا زوو ده‌ستى پێكرد، هەروەها هاووڵاتیان هۆشیار بوون و كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوون له جێبه‌جێكردنى ڕێنماییه‌كان، بۆیه لێره‌وه سوپاسی خەڵکی كوردستان ده‌كه‌م و ده‌ستى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هێزه‌كانى ناوخۆ و ئاسایش ده‌گوشم كه پێشمه‌رگه ئاسا ڕۆڵى كارایان له به‌گژداچوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه گێراوە و توانیویانە هاووڵاتیان له‌و ڤایرۆسه مەترسیدارە بپارێزن".
باس‌نیوز
