سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی عەبدولرەحمان حاجی عەلی دەکات

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی عەبدولرەحمان حاجی عەلی دەکات
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی عەبدولرەحمان حاجی عەلی کرد.

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت هاتووە، بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتی تێکۆشەری هەولێر (عەبدولرەحمان حاجی عەلی)م بیست.

مەسرور بارزانی هاوخەمی و دەربڕیووە و نووسیویەتی، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکەم و هیوادارم خوای مەزن، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و دۆستانی ببەخشێت.




K24
Top