مەسرور بارزانی پەیامێکی لە ساڵیادی کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم بڵاو کردەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە: "لەم یادەدا، ڕێز لە پیاو و ئافرەتانی ئەو نەوەیە دەگرم کە مێژووی سەدەی ڕابردوویان گۆڕی. قوربانیدانی ئەوان و خەباتی ھاوبەشی ئەو نەتەوانەی جیاوازیشیان ھەبوو، لەبیر ناکرێت".
جەنگی جیھانی دووەم لە 1/9/1939 دەستی پێكرد و لە 2/9/1945، كۆتایی ھات، كە لەسەر دەستی یەکێتی سۆڤیەت و هێزە هاوپەیمانەکان کە ئەمریکا یەکێک بوو لەوان، نازییەکان شکستیان پێهات.
باسنیوز
