جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و کونسوڵی رووسیا رەوشی سیاسیی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و کونسوڵی رووسیا رەوشی سیاسیی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵیادی سەرکەوتنی سۆڤیەت و ھاوپەیمانان بەسەر نازیەتدا بەنوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی سەردانی کونسوڵخانەی رووسیای لە هەولێر کرد.

ئەمڕۆ شەممە ٩ی ٥ی ٢٠٢٠، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕیی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردەوە: "بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی سەردانی کونسوڵخانەی روسیامان کرد، بە بۆنەی یادی ٧٥ ساڵەی سەرکەوتنی سۆڤیەت و ھاوپەیمانان بەسەر نازیەتدا، پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا و سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە گەیەنرا".

هەروەها جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەشی بەوەداوە، کە لەسەر دوا رەوشی سیاسیی ناوچەکە، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.










باسنيوز



Top