داقووق.. چەند چەکدارێکی نەناسراو سەرۆك هۆزێکیان ڕفاند
لەمبارەوە ماجید ئەنوەر عوبێدی، خزمی نزیكی ئەو سەرۆك هۆزە، ڕايگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 9/5/2020، لە گوندی (ستێح)ی سەر بە داقووق، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو، (ئەحمەد عەجمی عوبێدی) كە سەرۆك هۆزی عوبێدە لە سنووری داقووقیان بۆ شوێنی نادیار ڕافاندووە.
گوتیشی: "تا ئێستا چارەنووسی دیار نییە و مۆبایلەكەشی داخراوە و لەبارەی ڕفاندنەكەشییەوە لایەنە پێوەندیدارەكان ئاگادار كراونەتەوە".
باسنيوز
