سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری پێشمەرگەیەکی شۆڕشی گوڵان و ئەیلوول دەکات

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری پێشمەرگەیەکی شۆڕشی گوڵان و ئەیلوول دەکات
ئەمڕۆ شەممە سەرۆک بارزانی، بە بۆنەی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی گوڵان و ئەیلوول عەبدولڕەحمان حاجی عەلی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کردووە.

لە بەشێک لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا ، هاتووە: "خوالێخۆشبوو عەبدوڵڕەحمان حاجی عەلی بە درێژایی تەمەنی دڵسۆزانە خزمەتی ڕێبازی بارزانی و كوردایەتی كردووە و ڕۆڵێكی بەرچاوی لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و شۆڕشی گولاندا هەبووە و لە دەست دانی خەسارەتێكی گەورەیە".

دەقی پەیامەکە:

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گولان عەبدوڵڕەحمان حاجی عەلی



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و خەباتگێڕی ماندوونەناس و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گولان (عەبدوڵڕەحمان حاجی عەلی)ـمان پێ گەییشت. خوالێخۆشبوو عەبدوڵڕەحمان حاجی عەلی بە درێژایی تەمەنی دڵسۆزانە خزمەتی ڕێبازی بارزانی و كوردایەتی كردووە و ڕۆڵێكی بەرچاوی لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و شۆڕشی گولاندا هەبووە و لە دەست دانی خەسارەتێكی گەورەیە.

سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی تێكۆشەری خوالێخۆشبوو عەبدوڵڕەحمان حاجی عەلی و تەواوی خزم و كەسوكاریان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

9ـی 5ـی 2020











باسنیوز



Top