وەزارەتی ئەوقاف: دوو شەممەی داھاتوو بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدەین.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کاتی کردنی دەرگای مزگەوت و شوێنە ئایینەکانی هەرێمی کوردستان کە ئێستا بە هۆی کۆرۆناوە داخراون ڕوونکردنەوە دەدات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە وێنەیەکی بۆ(باسنیوز) نێردراوە هاتووە"لێرەوە دەمانەوێ بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو ھاووڵاتیان رابگەیهنین، لەرۆژی دووشەممەی داھاتوو کە دەکاتە 11/5/2020 بەپێی رێنمای و ئەگەری هەلومەرجی گونجاوی تەندروستی لیژنەی باڵای کۆرۆنا بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدات".
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-
خەڵکی خۆشەویستی کوردستان
مامۆستایانی بەڕێزی ئاینی
وێڕای سوپاسی بێ پایانمان بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو نوێژخوێنان کەلەماوەی رابردوودا پێگیریان بە ڕێنمایی و بڕیارەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەھەرێمی کوردستان کردووە، کە ئەمەش بووەتە ھۆی پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان، ھەموو جیھانیش گەواھیدەرن بۆ بڕیارەکانی حکومەتی ھەرێم و گوێڕایەڵی ھاووڵاتیان لەو بوارەدا.
لێرەوە دەمانەوێ بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو ھاووڵاتیان رابگەیهنین، لەرۆژی دوو شەممەی داھاتوو کە دەکاتە 11/5/2020 بەپێی رێنمای و ئەگەری هەلومەرجی گونجاوی تەندروستی لیژنەی باڵای کۆرۆنا بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدات.
ئەم رێکارانەی کەلەمەودوا پەیڕەو دەکرێ لەپێناوی ئەوەیە کە ھەموولایەک ئەرک و بەرپرسیاریەتی ئایینی نیشتیمانی لەئەستۆبگرین بۆ پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیانی ئازیزمان.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
7/5/2020
