تەندروستی هەولێر: پێنج تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاک بوونەوە
تەندروستی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەیانی (٦) نەخۆشی پەتای کۆرۆنا چاکبوونەوە، هەر ئەمڕۆ (٥) نەخۆشی تر چاکبوونەوە و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە، کۆی گشتی چابووەکانی ئەمڕۆ بووە ۱۱ کەس".
دەقی راگەیاندراوەکە:
• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۱۱) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۱۸۹) کەس.
• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.
د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۷ی ئایاری ۲٠۲٠
باسنيوز
