لە سنووری داقووق دروێنەی دانەوێڵە دەستی پێ كرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/5/2020، سالار عەلی، جووتیارێكی كوردی سنووری ناوچەی هەفتەغاری سەر بە قەزای داقووق، ڕایگەیاند: "ئێستا لە سنووری قەزای داقووق وەرزی دروێنەكردنی دانەوێڵە دەستی پێ كردووە و لەم ناوچەیەی ئێمە زووتر ئەو بەرهەمان پێدەگات لە ناوچەكانیتر بەتایبەت جۆ".
گوتیشی: لەم کاتەدا كێشەی سەرەكیمان ئەوەیە كە ئێستا بەرهەمەكانمان لێ وەرناگرن، چونكە سایلۆكان داخراون".
باسنیوز
