مهسرور بارزانى سەرەخۆشی لە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/5/7 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە ڕێباز بێرکۆتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە، کرد.
سەرۆکی حکوومەتى ههرێمى كوردستان هاوخەمیی خۆی دەربڕی و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
باسنيوز
