قیرتاوکردنی شەقامەکان رانیە دەستی پێ کردەوە

قیرتاوکردنی شەقامەکان رانیە دەستی پێ کردەوە
دوای کەمبوونەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا، لە شاری ڕانیە دەست کرایەوە بە کارکردن لە قیرتاکردنی چەند شەقامێکی شارەکە.

ئازا کەریم، لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "دوای کەمبوونەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، قۆناغی یەکەمی ئامادەکردن و قیرتاوکردنی شەقامە لاوەکییەکانی دەروازەی شاری ڕانیە و بەردەم فەرمانگەی داواکاری گشتیی ڕاپەڕین و کتێبخانەی گشتیی ڕانیە و دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی ڕاپەڕینمان دەست پێ کرد".

گوتیشی: "تەواوبوونی قیرتاوکردنی ئەو شوێنانە خزمەتێکی باش بە لایەنی ھاتوچۆ دەکات، بەتایبەت کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لەسەر چوارڕێیانی دەروازەی شار و کەمکردنەوەی ڕووداوی نەخوازراوی ھاتوچۆ".










باسنیوز


Top