وه‌زیرى په‌روه‌رده: ده‌رگاى قوتابخانه‌كان ته‌نیا بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كرێنه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6/5/2020، ئاران حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده كه له په‌رله‌مانى كوردستان ئاماده بوو و له لێدوانێكدا گوتی: "له كۆبوونه‌وه دوێنێى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه پێكهاتین، كه به ڕه‌چاوكردنى ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان، له قۆناغى یه‌كى بنه‌ڕه‌تى، تاوه‌كوو 11ى ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه، ده‌رگاى ناوه‌نده‌كانى خوێندن ته‌نیا بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كرێنه‌وه، له‌به‌ره‌وه‌ى هیچ ئاماژه‌یه‌كى دڵنیاكه‌ره‌وه نییه كه كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان نه‌ماوه".
گوتیشى: "سه‌رۆك وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌رۆشى ئه‌وه‌یه، گیانى قوتابییه‌كانمان سه‌لامه‌ت بێ".
وه‌زیرى په‌روه‌رده ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "ناكرێ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌رگاى ناوه‌نده‌كانى خوێندن بكه‌ینه‌وه، تووشى حاڵه‌تێك ببین، خوانه‌خواسته كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان بڵاو ببێته‌وه و ببێته په‌تایه‌ك".
ئالان حه‌مه‌سه‌عید ڕوونیشى كرده‌وه: "71.9%ى كۆى وانه‌كانى قۆناغى 1ى بنه‌ڕه‌تى تاوه‌كوو 11ى ئاماده‌یی له‌نێو پۆله‌كاندا خوێندراون، چونكه ئێمه وه‌كوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌ر له ده‌ستپێكى ساڵى خوێندن، پلانى ساڵانه و كارنامه‌ى ساڵانه‌ى وه‌زاره‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نین، كه ناوه‌نده‌كانى خوێندن له‌لاى ئێمه له‌سه‌ر پلانه‌كانى ئێمه ده‌ڕۆن".
له‌باره‌ى قۆناغى 12ى ئاماده‌یی، وه‌زیرى په‌روه‌رده گوتى: "له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا من و وه‌زیرى خوێندنى باڵا ڕاسپێردراوین بۆ ئه‌وه‌ى دیراسه‌یه‌كى بابه‌تى پۆلى 12ى ئاماده‌یی بكه‌ین، پاشان پێشنیاره‌كان بده‌ینه‌وه، له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوودا دیراسه‌ى خۆمان به وردى ده‌ده‌ینه‌وه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و به‌زووترین كات بڕیاری پێویست له‌م پرسه‌وه ده‌درێت".
ده‌شڵێت: "تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانى پۆلی 12ى ئاماده‌یی، به جێبه‌جێكردنى ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان، له مانگى شه‌شدا ئه‌نجام ده‌درێن".
باسنيوز
