دوو پێشنیاز بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن ئاماده‌ ده‌كرێن

دوو پێشنیاز بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن ئاماده‌ ده‌كرێن
سەرۆکی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕای دەگەیەنێت، دوو پێشنیازیان بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن هه‌یه‌، لەم نزیکانەش یەکلایی دەکرێنەوە.

عەبدولسەلام دۆڵەمەری، سەرۆکی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، ڕاى گه‌یاند: "بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە زانکۆ، پەیمانگه‌، قوتابخانە و ناوەندەکانی دیکەى خوێندن، دوو پێشنیاز ھەیە کە لە بەرژەوەندیی قوتابییانە".

گوتیشى: "پێشنیازی یەکەم ئەگەر دۆخی تەندروستی بۆ 15ى ئەم مانگە ڕێگە بدات، ئەو كاته‌ پرۆسەی خوێندن بە جێبەجێکردنی ڕێکارە خۆپارێزییەکان دەست پێبکاتەوە".

لەبارەی پێشنیازی دووەمیش عەبدولسەلام دۆڵەمەری ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا: "ئەگەر نەتوانرا پرۆسەی خوێندن دەست پێبکاتەوە، ئەو كاته‌ خوێندنی ئۆنڵاین بەردەوام بێت، بەڵام ھەژمار نەکرێت بۆ تاقیکردنەوەکان، تا ئێستاش ھیچ وادەیەک بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان دیاری نەکراوه‌".











باسنیوز


Top