ماوەی پێشکەشکردنی پێشنیاز و پرۆژەیاسا لە پەرلەمانی کوردستان درێژ دەکرێتەوە

 ماوەی پێشکەشکردنی پێشنیاز و پرۆژەیاسا لە پەرلەمانی کوردستان درێژ دەکرێتەوە


سەرۆکی لیژنەی یاسای پەرلەمانی کوردستان رای دەگەیەنێت بەمەبەستی قەرەبووی راگرتنی دانیشتنەکانی پەرلەمان، وەرزی بەھارەی یاسادانان بۆ ماوەی مانگێک پێشکەشکردنی پێشنیاز و پرۆژەیاساکان درێژ دەکاتەوە.

بژار کۆچەر، سەرۆکی لیژنەی یاسای پەرلەمان راگەیاند: "بەھۆی ڕاگرتنی دانیشتنەکانی پەرلەمان لەو ماوەیەی لەبەردەم پەرلەمان و فراکسیۆن و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەبوو نەتوانرا پرۆژە و پێشنیاز پێشکەش بکەن، هەر بۆیە بۆ قەرەبووی ئەو ماوەیە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان رێک کەوتن ماوەی مانگێک بۆ پەرلەمانتار و فراکسیۆن و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پێشکەشکردنی پێشنیاز و پرۆژەیاسا و بڕیار درێژ بکەنەوە".

گوتیشی ئەم ماوەیە بە دەنگدان لە پەرلەمان درێژ دەکرێتەوە.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان لە ١ی٣ وەرزی بەھارەی پەرلەمان دەست پێدەکات و ١ی٧ کۆتای دێت و لەو ماوەیەشدا یەک مانگ لەبەردەم پەرلەمانتار و فراکسیۆن و حکوومەت دەبێت بۆ پێشکەشکردنی پێشنیاز و پرۆژە و پرۆژەیاساکانیان.







باسنيوز
Top