سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: بە شانازییەوە دەنگ بە هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر خۆم دەدەم
ئومێد خۆشناو لە وتارێكدا نووسیویەتی ئامانج لە هەڵگرتنی پارێزبەندی، کپکردنی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران نیه‌ی، به‌ڵکو زێتر ئازا و ئازادکردنی په‌رله‌مانتارانه له چوارچێوه‌ی سه‌روه‌ریی یاسادا.
دەشڵێ "منیش یه‌کێکم له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی داوای یاساییم له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌حمود سه‌نگاوی له‌سه‌ر تۆمار کراوه، ئاماده‌م به شانازیه‌وه بچمه به‌رده‌م دادگا. زۆر شه‌رمه ئێمه خۆمان یاسادانه‌ر بین و له یاساش بترسین و خۆ بدزینه‌وە، هیچیش پێویست به‌و هاتوهاواره ناکات، بۆیه ناکرێ هه‌موو بابه‌ته‌کان به سیاسی بکه‌ین و به‌لاڕێیدا ببه‌ین، بۆیه من ده‌ڵێم به شانازیه‌وه ده‌نگ به هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی سه‌رخۆم ده‌ده‌م و به‌شانازی تریشه‌وه، ئاماده‌م بچمه به‌رده‌م دادگا و ملکه‌چی یاسام".
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوە داوە "هیچیش ناڵێم ئه‌وه یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه و دژی من ئه‌و کاره ده‌کات، من و به‌ڕێز مه‌حمود سه‌نگاوی دوو هاووڵاتی ئه‌و وڵاته‌ین، بۆیه ڕێز له سکاڵاکه‌ی ئه‌و و داواکاری دادوه‌ر و بڕیاری ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و یاسا و دادوه‌ری ده‌گرم، به‌رامبه‌ر به قانون ملکه‌چم. ئه‌وانه‌ی نیازیانه ببنه قاره‌مان، با ئازا بن له‌به‌رده‌م یاسا دیکۆمێنت و ڕاستیه‌کان بخه‌نه‌ڕوو، ئه‌وده‌م خه‌ڵک ئافه‌رینیان بۆ ده‌کات. خۆ ئه‌گه‌ر ڕاستیشیان لا نه‌بوو، ده‌بێ سزا بدرێن، بۆیه په‌رله‌مانتاریش مرۆڤه و که‌س پیرۆز نییه، یاسا و سه‌روه‌ری یاسا له سه‌رووی هه‌مووانه".
باسنيوز
