قایمقامی کۆیە: ڕێگەی هەولێر بۆ کۆیە بەڕووی شۆفێراندا کراوەیە

قایمقامی کۆیە: ڕێگەی هەولێر بۆ کۆیە بەڕووی شۆفێراندا کراوەیە
ڕێگەی ھەولێر – کۆیە بەڕووی ھاتوچۆی شوفێراندا کرایەوە و قایمقامی کۆیەش لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات.

یووسف کەلکانی، قایمقامی کۆیە ڕایگەیاند: "لە ئەمڕۆ سێشەممە 2020.5.5ەوە ڕێگەی کۆیە – ھەولێر بەڕووی شوفێراندا کراوەتەوە بۆ ئەوەی ھاتوچۆی پێدا بکەن".

گوتیشی: "بەڵام ئەو بڕیارە تەنھا بۆ ھاووڵاتیان و شوفێرانی کۆیەیە کە بە ڕێگەکەدا بچنە ھەولێر، یان ئەو شوفێرانەی ھەولێر کە لە کۆیە کاریان ھەیە دەتوانن ڕێگەکە بەکار بھێنن بۆ ئەو مەبەستەش داوای بەڵگە و ناسنامەیان لێ دەکرێت".

بە گوتەی قایمقامی کۆیە، بە پێچەوانەوە جگە لەوانەی مۆڵەتیان بۆ کراوە، تا ئاساییبوونەوە و ھەڵگرتنی بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆ ڕێگە بە ھیچ شوفێرێکی دیکە نادرێت بەو ڕێگەیە ھاتوچۆ بکات.












باسنیوز


Top