هاووڵاتییان لەبارەی دۆخی کەشوهەوای ئەمشەو ئاگادار دەکرێنەوە

هاووڵاتییان لەبارەی دۆخی کەشوهەوای ئەمشەو ئاگادار دەکرێنەوە
بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر هاووڵاتییان لەبارەی دۆخی کەشوهەوای ئەمشەو ئاگادار دەکاتەوە و هۆشدارییان پێ دەدات.

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کراوەتەوە و تێیدا هاتووە: "ھاونیشتمانیانی ئازیز ئاگادارتان دەکەینەوە شەپۆڵی بارانبارینەکە و کاریگەرییەکانی بەرەبەرە بەدیار دەکەوێت، بۆیە لەم شەوەوە پێشبینی دەکرێت بارانی بەلێزمە و بەھێز ببارێت لەگەڵ ھەورە تریشقە بۆیە تا دەکرێت ھەوڵبدەن لە ماڵەکانتان بمێننەوە دوورکەونەوە لەشوێنی بەرز بۆ سەلامەتی خۆتان".

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەوانەی لەناوچە شاخاوییەکانن شوانکاران یان ئەوانەی بۆ کردنی گژوگیای بەھارە دەرچوونە و ھەروەھا گروپەکانی شاخەوانی وریابن دووربکەونەوە لە شوێنە بەرزو قوڵەکان.










باسنيوز


Top