تەندروستیی قامیشلوو: تەنیا حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاریی تەندروستیی ئێمەی کردووە
لەمبارەوە د. مەنال محەمەد ئیرۆ هاوسەرۆکی تەندروستیی هەرێمی جزیرێ لە شاری قامیشلوو ئەمڕۆ سێشەممە 200.5.5 لە پرێس کۆنفرانسێکدا هەندێ زانیاریی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕۆژئاوای کوردستان خستە ڕوو و ئاشکرای کرد کە ئە ڕێکارانەی کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا گرتوویانەتە پێش، باش بوون و هەتا ئیستا لە هەرێمی جزیرێ تەنیا دوو کەس تووشی کۆرۆنا بوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو حاڵەتانەش کە وەک تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کراون، لە دەرەوەی جزرێوە هاتوون و دەبێ لایەنە پەیوەندیدار و بەرپرسیارەکان ئەرکی خۆیان ڕاپەڕێنن و هێرش بۆ سەر ئەو ناوچەیە ڕابگرن و لەباتی ئەوە هەماهەنگی و هاوکاریی دەستەی تەندروستی بکەن. ئاماژەی بەوەش کرد هەتا ئیستا ڕێگەی هاتوچۆ و گەشتی فڕۆکەخانەی قامیشلوو نەگیراوە و گەلێک کەس بە قاچاخی دێنە ناو هەرێمەکەوە".
د. مەنال محەمەد، بەناوی هاوسەرۆکی تەندروستیی هەرێمی جزیرێ داوای لە لایەنە بەرپرسیار و ڕێکخستنە نێودەوڵەتییەکان کرد هەتا هاوکاریی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن و جەختی کردەوە هەتا ئێستا تەنیا لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا هاوکارییان کراوە.
ئاماژەی بە کردنەوەی دەرگای سنووریی "تل کۆچەرێ" لە نێوان هەرێما جزیرێ و مووسڵدا کرد و گوتی: "دەبێ نەتەوە یەکگرتووەکان بە چاوێکی مرۆییەوە لەم هەرێمە بڕوانێت و ئەو دەرگا سنوورییە کە گیراوە، جارێکی دیکە بکرێتەوە و پێیدا هاوکارییە مرۆییەکان هاوردە بکرێن".
باسنيوز
