کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی بەردەوامە

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی بەردەوامە
ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوە دەچێت.

بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە ئێستا بەردەوامە و مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران سەرپەرشتی دەکات و تێیدا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێت.

پێشبینی دەکرێت لەم کۆبوونەوەیەدا دوایین پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی ئابووری و لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا، گفتوگۆکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدرال و چەند پرسێکیتر گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.










باسنیوز


Top