ئەمرۆ شاندی ھەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا

 ئەمرۆ شاندی ھەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا


شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان، سەردانی بەغدا دەکات.

بڕیارە ئەمرۆ سێشەممە 5-5-2020، شاندی ھەرێمی کوردستان جارێکی دیکە سەردانی بەغدا بکاتەوە و لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق و بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە، کۆ ببێتەوە.

پیشتر فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە (باسنیوز)ی راگەیاندبوو، شاندەکە بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر وبەغدا لەبارەی پرسی نەوت و غاز و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، دەگەرێتەوە.

شاندەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.









باسنيوز
Top