کاتی دەسپێکردنەوەی خوێندنى نێو کامپەس لە زانکۆکانى کوردستان ڕاگەیاندرا
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە تێیدا هاتووە: "ئاماژە بە باشبوونى ڕەوشى تەندروستى هەرێمى کوردستان و بەپێى ڕاپۆرتى وەزارەتى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان کە ئاراستەى وەزارەتەکەمان کراوە، لە پلانماندایە لە (٢٠٢٠/٥/١٦) بەدواوە خوێندنى ئاسایى نێو کەمپەس لە زانکۆکان دەستپێبکەینەوە، ئەگەر خودا نەخواستە ھیج گرفتێکی تەندروستی سەرھەڵنەداتەوە ئەوا قۆناخ بە قۆناخ دەتوانین ژیانى زانکۆکان ئاسایى بکەینەوە".
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، کە بۆ ئەم مەبەستە ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نزیکترین دەرفەتدا کۆدەبێتەوەو بڕیارى یەکلاکەرەوە لەو بارەیەوە دەدات.
باسنیوز
