ئێوارەی سبەی شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا
سەمیر هەورامی، گوتەبێژی نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رايگەیاند: ”بڕیارە ئێوارەی سبەی شاندێکی باڵای حكوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بكات، بەمەبەستی تەواو كردنی گفتوگۆكانی ھەفتەی پێشوو".
ڕوونیشی کردەوە، شاندەکە لە بەغدا بە پێشنیازی تازەوە گفتوگۆکانی درێژە پێدەدات و لەبارەی بودجە، نەوت و گەڵاڵەکردنی پێشنیازی گونجاو بۆ هەردوولا، گفتوگۆ دەکرێت.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەو شاندەی سەردانەکە ئەنجام دەدات، هەمان ئەو شاندە دەبن کە هەفتەی پێشووی سەردانی بەغدایان کردووە.
باسنيوز
