داقووق.. گەنجێك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەست دا
هیوا رەشید، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی داقووقی پارتی دیموكراتی كوردستان، رايگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە4/5/2020 گەنجێكی دانیشتووی گوندی "دارای حەفتەغار" لە سنووری شارۆچكەی داقووق، بەناوی (هاوكار كامەران شوكر) لە كاتی گواستنەوەی باردا كە بارهەڵگری پێ بووە هەوڵی داوە تەلی شۆڕبووی كارەبا بەرز بكاتەوە بۆ ئەوەی بەر ئۆتۆمبیلەكەی نەكەوێت، لەو كاتەدا تەلی كارەباكە بەر ئۆتۆمبێلەكەی كەوتووە و ئەویش بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەست داوە."
گوتیشی: "لە ماوەی ئەم 11 رۆژەی مانگی رەمەزاندا ئەوە یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدانە بەهۆی تەزووی كارەباوە."
باسنيوز
