کۆیە.. سەنتەریی چارەسەری نەخۆشییە گوازراوەکان کرایەوە

کۆیە.. سەنتەریی چارەسەری نەخۆشییە گوازراوەکان کرایەوە
سەنتەری چارەسەریی نەخۆشییە گوازراوەکان لە شاری کۆیە، دوای مانگێک کارکردن تێیدا ئەمڕۆ دووشەممە بینای سەنتەرەکە کراوە.

یووسف کەلکانی، قایمقامی کۆیە ڕايگەیاند: "ئەو سەنتەرە نەخۆشخانەیەکی تایبەتە بە چارەسەریی نەخۆشییە گوازراوەکان و ‌کۆرۆنا و لەلایەن خێرخوازانەوە بودجەی بۆ دابین کراوە و ئەمڕۆ بە فەرمی کرایەوە".

گوتیشی: "سەنتەرەکە لە١٢ قەرەوێلە پێک دێت و سیستەمی ئۆکسجینی مەرکەزی و ھەواگۆڕکێی بۆ دانراوە و ژمارەیەک ئامێری پێویستی بۆ دابین کراوە."

قایمقامی کۆیە باسی لەوەش کرد ھەرچەندە لە قۆناغی تێپەڕاندنی کۆڕۆنا داین، بەڵام سەنتەرەکە دەتوانرێت بکرێت بە ناوەندێکی تایبەت بە چارەسەرکردنی نەخۆشییە گوازراوەکانی دیکە و سوودی پێویستی لێ وەربگیردرێت.












باسنيوز



Top