قایمقامی هه‌ولێر: كاركردنی تا‌كسیی توك توك ڕێگه‌پێدراو نییه
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر ڕاى گه‌یاند: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاركردنی تا‌كسیی توك توك له‌ناو شاردا ڕێگه‌پێدراو نییه، چونكه كێشه بۆ سیسته‌می هاتوچۆ دروست ده‌كات".
گوتیشى: "ئه‌وه‌ى له‌و چه‌ند ڕۆژه بینراوه كه تا‌كسیی توك توك له شه‌قامه‌كاندا كارى كردووه، له‌لای ئێمه‌ش چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو، ئێستاش ده‌ست به‌سه‌ر دوو توك توكدا گیراوه".
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "ڕێگه به‌هیچ كه‌سێك ناده‌ین مامه‌ڵه به توك توكه‌وه بكات، ئه‌و شوێنانه‌ش سزا ده‌ده‌ین كه سه‌رپێچیی بڕیاره‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێكیش به‌كاری بهێنێت، توك توكه‌كه‌ى له‌لایه‌ن تیمه‌كانى شاره‌وانى و پۆلیسی ڕێكاری ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت".
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید داوا له هاووڵاتییان ده‌كات، دوور بكه‌ونه‌وه له كڕین و مامه‌ڵه‌كردن و به‌كارهێنانى تا‌كسیی توك توك، "چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌پێدراو نییه".
باس‌نیوز
