سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى هونه‌رمه‌ند سه‌عيد گابارى ده‌كات
هونه‌رمه‌ند سه‌عيد گابارى ده‌نگێكى به‌سۆز و ڕه‌سه‌نى كوردييه و ساڵانێكى دوور و درێژ خزمه‌تى گۆرانى و مۆسيقاى كوردى كردووه و له سه‌رده‌مى شۆڕشدا چه‌ندين سروود و گۆرانى به‌جۆشى بۆ خه‌بات و پێشمه‌رگه چڕيوه. ئه‌رشيفێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى مۆسيقا و گۆرانى له دواى خۆى جێده‌هێڵێت و به كار و به‌رهه‌مه‌كانى، يادى ئه‌و وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكى لێهاتوو هه‌ميشه به زيندوويى ده‌مێنێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
4/5/2020
