ئەمڕۆ فراكسیۆنه کوردستانییەکان ده‌چنه‌وه به‌غدا
ڕێبوار هادى ، سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى عێراق و ئەندامی فراکسیۆنی پارتی ڕاگه‌یاند: "ئه‌م كابینه‌ى داهاتوو بۆ كورد زۆر گرنگه و پێویسته كورد ئه‌مجاره به هه‌ستیارى مامه‌ڵه بكات و یه‌كده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بێت له‌به‌رامبه‌ر داوكارییهكانى خۆى له‌به‌رامبه‌ر عێراق و كابینه‌ى داهاتوو".
راشیگه‌یاند: "ئێمە ئەمڕۆ، سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان ده‌گه‌رێینه‌وه به‌غدا بۆ به‌شداریکردن لە دانیشتهكهى په‌رله‌مان پێویسته سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو به پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بكات و ده‌ستوور جێ به‌جێ بكات و مافه‌كانى گه‌لى كورد له بودجه و مووچه و مووچه‌ى پێشمه‌رگه بدات ئه‌گه‌ر هاتوو به پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه‌ى كرد ئه‌وا كورد هیچ كێشه‌ى له‌گه‌ڵ نابێت".
له باره‌ى ده‌نگدان به كابینه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى ڕونیكرده‌وه: "ئێمه وه‌ك كورد كێشه‌مان له گه‌ڵى نییه به مه‌رجیك ده‌ستوور جێ به‌جى بكات و بەڵام تاکو ئێستا شیعە لەنێو خۆیان كۆك نین له‌سه‌ر ده‌نگدان به كابینه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى".
باسنيوز
