گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵێک بەدرۆ دەخاتەوە

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵێک بەدرۆ دەخاتەوە
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵێک کە بە ناوی ئەوەوە بڵاو کراوەتەوە، بەدرۆ دەخاتەوە و هۆشداری بە هەر کەس و کەناڵێکیش دەدات کە ”لە ڕووی نزم نەفسییەوە هەوڵی بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی دەدەن“ کە سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێت.

د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەت لە پەیامێکدا رای گەیاند: ”لە پەیجێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ھەواڵێكی نادروست و چەواشەكارانە بە ناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە. بە مافی خۆمان دەزانین سكاڵا لە دژی ھەر كەس و كەناڵێك تۆمار بكەین كە بە ئەنقەست و لە رووی نزم نەفسییەوە ھەوڵی بەلاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی دەدەن“.

داواشی لە ھاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کردووە، ”بۆ زانین و بەدواداچوونی ھەر لێدوان و ھەواڵێكی فەرمیی حكوومەت و گوتەبێژ و بەرپرسانی پەیوەندیداری حكوومەت، سەردانی ماڵپەڕ و پەیج و كەناڵە فەرمییەكانی حکوومەت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بكەن.








باسنيوز


Top