بهرپرسێكی یهكێتی: کوردستانمان بەدەستەوە بوو کردمانە نیوە خەریکە ئەوەش رادەستی بەغدا دەکرێتەوە
لە هەفتەی رابردووەوە، تاقمە خۆفرۆشەکەی لاهوور جەنگی، لە ڕێگەی میدیاکانیان و دارودەستەکانیان لە نێو حزبەکانی دیکەوە، هەڵمەتێکی چڕیان دەست پێکردووە و بانگەشە بۆ لامەرکەزیەتێک دەکەن کە چاودێران و تەنانەت کەسانی نێوخۆی یەکێتیش باوەڕیان پێی نییە و بە درێژکراوەی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بۆ پارچەکردنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستانی دەزانن.
لەمبارەیەوە ئهحمهد قهدهفهری، جێگری بهرپرسی مهڵبهندی ههڵهبجهی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، لە ساڵی ١٩٦٧ حکوومەتی عێراق بە لامەرکەزیەت رازی بووە، کەچی ڕەتیان کردووەتەوە. بۆیە پرسیاری کرد: ”ئەی بۆچی ئێستا بە لامەرکەزیەت رازین؟“.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی کە لە کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەدا یەکێک بوو لە کاندیدەکانی ئەنجوومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی، دەڵێت: ”هەر چیمان كرد دۆڕاندمان، ههموومان دۆڕاند، ئیتر نازانین چۆن خۆمان بهێنینهوه، ئێمه ههموو كوردستانمان بهدهستهوه بوو هێنامانهوه نیوهی، نیوهكهشی ورده ورده خهریكه رادهستی بهغدا دهكرێتەوە".
ئەحمەد قەدەفەری دەڵێت: ”هەقە ئەوانەی داوای لامەرکەزیەت بدەنەوە، وەڵامی پارێزگای هەڵەبجەش بدەنەوە. هەر ئەوان با بپرسن داهاتی مەرزەکانی هەڵەبجە و گەرمیان بۆ خۆیان دەبێت یان چی؟ ئەی راپەڕین کە داهاتەکەی کەمە، چی دەکات؟“.
پێشتریش قادر رەزگەیی، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی ڕاپەڕینی یەكێتی، ڕایگەیاندبوو، ”سیستەمی لامەركەزی ناتوانێت ئەو كێشانە چارەسەر بكات، بەڵام خەڵكی عەوامی سەر شەقام و بەشێك لە كاربەدەستە باڵاكانیش واتێگەیشتوون، ئەگەر لامەركەزییەت هەبێت، دەتوانێت تایبەتمەندی هەبێت، ئەوکاتە ژیانی پارێزگەیەک لەچاو پارێزگایەکی دیکە جیاواز دەبێت، بەڵام ئەوە ھەڵە تێگەیشتنە لە لامەرکەزییەت، چونکە کێشەکان بە لامەرکەزییەت چارەسەر ناکرێن“.
دووپاتیشی کردەوە ”دیدگای سیاسییەکان و سەرکردە سیاسییەکان بۆ لامەرکەزیەت جیاوازە، ھەرچەندە من لەگەڵ لامەرکەزییەتم، بەڵام ئێستا تەوقیتی لامەرکەزییەت نییە، چونکە بەداخەوە حزبە کوردستانییەکان یەکڕیز نین، ئەو خوێندنەوە جیاوازانەشی بۆ لامەرکەزییەت دەکرێت، زیاتر ڕیزەکانمان پەرتەوازە دەکات، بۆیە پێویستە پرسی لامەرکەزییەت بچێتە پەرلەمانی کوردستان، ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییەکان ڕێککەوتن لەسەر ئەو پڕۆژەیە بکەن، دواتر پەرلەمانی کورستان، بەپێی ڕێکارەکانی خۆی مامەڵە لەگەڵ پرسی لامەرکەزییەت بکات“.
باسنیوز
