خاوه‌نى مێگامۆڵ كرێى مانگى نیسان له دووكاندارانى مۆڵهكهى وه‌رناگرێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3/5/2020، ئه‌حمه‌د ڕێكانى، خاوه‌نى مێگامۆڵ، له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، پۆستێكى كردووه و نووسیویه‌تى: "له ڕوانگه‌ى هه‌ستى مرۆڤایه‌تى و موسڵمانیهتى و كوردایه‌تى، له مانگى ڕه‌مه‌زانى پیرۆزدا بڕیامان دا له كرێى مانگى چوار (نیسان)ى دووكاندارهكانى مێگامۆڵ خۆش بین".
مانگى ڕابردووش ئه‌حمه‌د ڕێكانى بڕیارى دا، له كرێى سه‌رجه‌م دووكاندارهكانى مۆڵهكهى خۆش ببێت.
باسنيوز
