له‌ ڕووسیا زیاتر له‌ 10 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

 له‌ ڕووسیا زیاتر له‌ 10 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ هه‌زار و 200 به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3/5/2020، له‌ ڕووسیا 10 هه‌زار و 633 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له‌ وڵاته‌كه‌ گه‌یشته‌ 134 هه‌زار و 687 كه‌س.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، دوێنێ شه‌ممه‌ نۆ هه‌زار و 623 كه‌سى دیكه‌ له‌ ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.

هه‌ر له‌ ڕووسیا 58 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه له‌ هه‌مان وڵات گه‌یشته‌ هه‌زار و 280 كه‌س، تا ئێستا له‌ ڕووسیا 16 هه‌زار و 639 كه‌س له‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.







باسنيوز
Top