کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت کە باوکی سێ منداڵیش بووە، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ،شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "کانی زەرد"ی شاری سەردەشت تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەست داوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، ئەو کۆڵبەرەی کوژراوە ناوی "محەمەد ئیبراهیمزادە"یە و تەمەن ٣٧ ساڵ ڕاگەیاندووە کە باوکی ٣ منداڵیش بووە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد ئیبراهیمزادە خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت بووە.
باسنيوز
