پۆلیسی هەولێر کەسێکی بەتۆمەتی دزی دەستگیر کرد
پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا تێیدا ئاماژە بەوەکراوە کە دوای كۆكردنەوەی زانیاریی و لێكۆڵینەوەیەكی ورد، كەسێكیان دەستگیر كرد ھەڵسابوو بە دزیکردن لە کۆمپانیایەکی مۆبیلیات و شکاندنی قاسە و بردنی بڕی 24 ملیۆن و 500 هەزار دینار، لەگەل بڕی دوو هەزار و 500 دۆلاری ئەمریکی.
روونیشکراوەتەوە، تۆمەتبارەكە، كە ناوی (ا،ع،م)ەو، خۆی دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە لەلایەن پۆلیسەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوە و بەپێی بڕیاری دادوەر و بە ماددی (443) لە یاسای سزادان، بەند كراوە.
باسنيوز
