بەشار ئەسەد نامەیەک بۆ کیم جۆنگ ئون دەنێرێت

بەشار ئەسەد نامەیەک بۆ کیم جۆنگ ئون دەنێرێت
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (سپۆتنیک)ی رووسی، نامەکەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریا بۆ کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور، بەر لە دووبارە دەرکەوتنەوەی کیم جۆنگ نێردراوە.

لەو نامەیەدا، بەشار ئەسەد سوپاسی کیم جۆنگ ئونی کردووە و دڵنیایی خۆی لە پتەوبوونی پەیوەندییەکانی سووریا و کۆریای باکوور، نیشان داوە.

سەرۆکی رژێمی سووریا هەر لە پەیامەکەیدا، هیوای لەشساغی بۆ کیم جۆنگ ئون خواستووە.

دوای 20 رۆژ لە ونبوونی و بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کۆچی دوایی، میدیای فەرمیی کۆریای باکوور دوو وێنەی کیم جۆنگ ئونی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەشداریی ئاهەنگی کردنەوەی کارگەیەکی چیمەنتۆی کردووە.

رۆژی 25-4-2020، دەنگۆی کۆچی دوایی کیم جۆنگ ئون بڵاو بووەوە، بەڵام تا ئێستا حکوومەت و میدیای کۆریای باکوور هیچ لێدوانێکی لەبارەی ئەو دەنگۆیانە نەداوە.










باسنيوز



Top